لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزمترین پلەی سەرما تۆمار کرا

1

لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزمترین پلەی سەرما تۆمار کرا

ئەو شەپۆلە سەرمایەی کەناراوەکانی رۆژئاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتۆتەوە، لەرۆژی پێنج شەممەی رابردووەوە بووە ھۆی راگرتنی دەوام لە خوێندنگەکانی ویلایەتی شیکاگۆ، ھەروەھا بەرەو شارەکانی بۆستۆن و نیویۆرک دەڕوات.

بەپێی زانایانی کەشناسیش لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەماوەی ١٠٠ ساڵی رابردوودا سەرمای لەو جۆرە تۆمار نەکراوە.ئاژانسی ھەواڵی (سی ئێن ئێن)ی ئەمریکی بڵاویکردەوە ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەمریکا گرتووەتەوە و پێدەچێت لەدواتردا روو بکاتە کەناراوەکانی رۆژھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا.بەپێی ئەو پێشبینیەی کەپێشتر بڵاوکرابۆوە ئەو شەپۆلە سەرمایە رووی کردۆتە شاری نیویۆرک و پلەکانی ھەوا نزمترین ژمارەی نوێی پێوانەیی تۆمار کردووە و گەیشتۆتە ٣٢ پلەی ژێر سفری سەدی.

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو پلەکانی ھەوا لە شاری شیکاگۆ بۆ ٢٢ پلەی ژێر سفری سەدی دابەزی و لەھەندێک ناوچەش بەھۆی ھەڵکردنی باوە گەیشتە ٢٥ پلەی ژێر سفر ئەوەش بە تۆمارکردنی ژمارەیەکی پێوانەیی دانرا.

ھاوکات ئاژانسی (سی ئێن ئێن)ی ئەمەریکی ئاماری قوربانیانی ئەو شەپۆلی بەفرو سەرمایەی کە ناوچەکانی خۆرھەڵاتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکای گرتۆتەوە بڵاوکردۆتەوە و تیایدا رایگەیاندووە، ٢٣ کەس بەھۆی شەپۆلی سەرماوە مردوون، کە تەنھا ١٨ کەسیان لە ویلایەتی ” تێنیسی ” خۆرھەڵاتی ئەو وڵاتە بوون.

2 thoughts on “لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نزمترین پلەی سەرما تۆمار کرا”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

دەتوانی ئەو تاگ و خەسڵەتانە HTML بەکاربێنیت: <a href="" title=""> <abbr title=""> <acronym title=""> <b> <blockquote cite=""> <cite> <code> <del datetime=""> <em> <i> <q cite=""> <strike> <strong>