پێشتر وا باو بوو كە كەسانی دەوڵەمەند بەتایبەتی پیاوانی سپی پێست لە ئەمەریكا لە یەكەم هەفتەی دەرچوونییەوە هاندی ئایفۆنیان دەكڕی، بەڵام توێژینەوەیەكی نوێ دەری خست كە ئەوانەی ئایفۆنیان پێیە كەسی زیرەكن، واتە زیرەكترن لەوانەی پێیان نییە.
ئەو توێژینەوە لەسەر بنەمای شیكردنەوەی بایۆلۆجی بۆ مێشك بنیات نەنراوە، بەڵكو كۆمپانیای ” Chitika ” كە تایبەتە لە ریكلامكردن لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت وا دەڵێت، ئەویش گوایە لە ئامارێك لە ئەمەریكا بۆی دەركەوتووە كە ئەو ویلایەتانەی قوتابی زیاتریان هەیە رێژەی فرۆشتنی ئایفۆنیان تیایدا زیاترە.
هەروەها لەو ویلایەتانەی كە رێژەی فرۆشیاری ئایفۆنیان تیادا كەمە كەمتر قوتابیان لە زانكۆكان هەیە، بێجگە لەوەش ئەو ویلایەتانەی كە زیاتر ئایفۆنیان تیادا دەفرۆشرێت خەڵكەكەی دەوڵەمەندترن.