حكومه‌تی ئه‌مریكا داوا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كات، بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستن.
رێباز محه‌مه‌د وه‌زیری دارایی هه‌رێم له میانی پێشوازیكردن له ئه‌ندرۆ پاوكۆڵ، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌شاری هه‌ولێر رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به هاوكاری د‌وستانی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی دارایی، بۆیه پێویسته ئه‌مریكا دۆخی دارایی و شه‌ڕی دژی داعش له هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرێت و هاوكاری زیاتری بكات.
له‌به‌رامبه‌ردا كاوپۆڵ رایگه‌یاند، پێویسته هه‌رێمی كوردستان و عێراق بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی دارایی، ته‌نها پشت به داهاتی نه‌وت نه‌به‌ستن وه‌ك تاكه سه‌رچاوه‌ی داهات، به‌ڵكو پشت به داهاتی سێكته‌ره‌كانی دیكه ببه‌ستن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات و هه‌ردولا هان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكات